بەپێی بڕیارێک گەشتی دەرەوەی وڵات لە ژمارەیەک هاووڵاتیی هەرێم قەدەغە دەکرێت
لە نووسراوێکدا کە رۆژی ١٣ی ٦ی ٢٠١٩ بە واژۆی کەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەرکراوە و ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ٨ی ٢٠١٩، ئاماژە بە فەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کراوە کە لە ٢٨ی ٥ی ئەمساڵ دەرکراوە.
بەپێی هەردوو نووسراوەکە، بڕیار دراوە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە سەرجەم ئەو کەسانە قەدەغە بکرێت کە قەرزی باجیان لەسەرە و قەرزەکەیان نەداوەتەوە، هاوکات فەرمان دراوە کە ڕێکاری یاسایی لەمبارەیەوە بگیرێتە بەر
باسنيوز
