له هه‌ولێر پیاوێک لەکاتی وەرزش ئۆتۆمبێلێك خۆی پێدا كێشا و گیانى له‌ده‌ست دا
ھەڤاڵ عەبدولخالق، ئامۆزای ئەو پیاوەى ئۆتۆمبێل لێى دا و گیانى له‌ده‌ست دا، ڕايگەیاند: "كاتژمێر 1ى نیوه‌شەوى شه‌ممه، لەسەر شه‌قامى 100 مەتری و له نزیك چوارڕیانى به‌نزینخانه‌ی ئاکار، ئۆتۆمبێلێک لە ئامۆزاکەمى دا و لە شوێنی ڕووداوەکە ھەڵات، ئامۆزاكه‌شم دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە".
گوتیشی: "ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بە شوێن دۆزینەوەی ئۆتۆمبێل و شۆفێرکەوەن، تا ئێستاش دەستگیر نەکراوە، ئامۆزاكه‌شم لەکاتی وەرزش ئۆتۆمبێل لێى داوە".
ئەو کەسەی ئۆتۆمبێل لێى داوه ناوی (فەھد حەیدەر)ە کارمەند بووە لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، شەوانە وه‌رزشى كردووه.
باسنيوز
