دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: تۆمارکردنی سکاڵا دەکرێتە ئۆنلاین
محەمەد گۆمەشینی، گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان، لەمبارەوە ڕاگەیاند: "لە ھەنگاوێکی تازەدا و لەپیناو ئاسانکاری بۆ ھاووڵاتیان لە کاتی تۆمارکردنی سکاڵا، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ئاییندەیەکی نزیک فۆرمێکی ئۆنلاین لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی دەستەوە بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان لە ھەر شار و شارۆچکە و شوێنێکی ھەرێمی کوردستان بێت بێ ئەوەی سەردانی دەستە بکات، سکالای خۆی تۆمار بکات".
گوتیشی: "دوای بەدواداچوون ھەر لەڕێگەی ماڵپەرەوە وەڵامی سکالاکەی دەدرێتەوە کە ھاوکات فۆرمێکی دیکەی سکاڵا بۆ کاتی سەردانی گرتووخانەکان و چاکسازییەکان ئامادە دەکەین بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن بەندکراو و زیندانییەکان".
بەپێی گوتەکانی محەمەد گۆمەشینی ئەو ھەنگاوە لە چوارچێوەی یاداشتی لێک تێگەیشتنی نێوان دەستەی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلانایسی ئەمریکییە.
باسنیوز
