هاسەرۆکی شارەوانیى ئامەد: لە تورکیا دەست بەسەر ئیرادەى گەلدا گیراوە

 هاسەرۆکی شارەوانیى ئامەد: لە تورکیا دەست بەسەر ئیرادەى گەلدا گیراوە
هاوسەرۆک شارەوانیى گەورە شاری ئامەد لەلایەن دەسەڵاتى ئاکەپە و مەهەپەوە لەسەر کارەکەى دورخرایەوە و لە شوێنەکەیدا قەیومێک-یان دانا، مزراکلی رایگەیاند، دەست بەسەر ئیرادەى گەل دا گیراوە.

سەلجوق مزراکلی، هاوسەرۆک شارەوانیى گەورە شاری ئامەد لەلایەن وەزارەتى ناوخۆی دەوڵەتى تورکیەوە لەسەر کارەکەى دورخرایەوە و لە شوێنەکەیدا قەیومێک دەستبەکاربو.

هیچ ئاگادارکردنەوەیەکم بە دەست نەگەیشتوە


مزراکلی لەبارەى دورخستنەوەکەیەوە رایگەیاند، "هیچ ئاگادارکردنەوەیەکم بە دەست نەگەیشتوە، کاتژمێر 6:00ی ئەم بەیانییە دەرگاى شارەوانییەکەیان شکاندوە و چونەتە ناو بینای شارەوانییەکە".

ئەو دۆخە و ئەو کارە لە دژی یاسا و مافەکانە، ئێمە ئەوە دەزانین کۆمەڵگە لە روی دیموکراسی و بەها حقوقی و یاسایەکانەوە گەیشتوەتە ئاستێکى باڵا


ئاماژەی بەوشەکردوە، "ئەو دۆخە و ئەو کارە لە دژی یاسا و مافەکانە، ئێمە ئەوە دەزانین کۆمەڵگە لە روی دیموکراسی و بەها حقوقی و یاسایەکانەوە گەیشتوەتە ئاستێکى باڵا، بۆیە ئەو بڕیار و هەڵوێستە نە پشتبەستوە بە دەستوری بنەڕەتى و نە پشتبەستوە بە هەڵبژاردن".

هەمو ئەو کەسانەى لە تورکیا دەژین، هیچ کەسێکیان ناتوانێت بڵێت، من لە ژێر چەتری حقوق و یاسادام


مزراکلی بانگەوازی بۆ گەلانى تورکیا کرد و وتى، "هەمو ئەو کەسانەى لە تورکیا دەژین، هیچ کەسێکیان ناتوانێت بڵێت، من لە ژێر چەتری حقوق و یاسادام، دەبێت مرۆڤ ئەو بڕیار و هەڵوێستە لە دژی شارەوانییەکانى هەدەپە بە بڕیار و هەڵوێستی دژ بە ئۆپۆزسیۆنى دیموکراتیک بزانێت، ئیرادەى گەل دەستى بەسەردا گیراوە".







خەندان
Top