شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
لە داهاتوویه‌كی نزیکدا شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ حکوومەتی عێراق گفتوگۆ لەسەر کێشەكانی نەوت، پێشمەرگە، بودجە و ماددەی 140 دەکەن.

نزار مەلا غەفار، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای كرد، هەولێر و بەغدا جدین بۆ چارەسەری کێشەکان.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، هه‌مزه‌ كاكه‌، چاودێری سیاسی گوتی: بارودۆخی سیاسی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارە بۆ چارەسەری کێشەکان، بەڵام لەمپەریش هەیە.

چەند کێشەیەک لە نێوان هەولێر و بەغدا هەن ئەوانیش ماددەی140، بودجە، پێشمەرگە و نەوتە بەم نزیکانە شاندیکی هەردوولا گفتوگۆ لەسەر چارەسەری کێشەکان دەکەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان چەند لیژنەیەکی پێکهێناوە هەردوولا جەخت دەکەنەوە كە دەبێت كێشەكانی نێوانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن.


k24-
Top