پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بە 15 ساڵ زیندانی سزادرابوو

پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بە 15 ساڵ زیندانی سزادرابوو
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە بۆ ماوەی 15 ساڵ سزای زیندانی بۆ بڕابوویەوە و لە کەرکووکەوە رایکردووەتە هەولێر.

پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات "دوای راکردنی تۆمەتبارێک لە پارێزگای کەرکووک، کە بۆ ماوەی 15 ساڵ سزای زیندانی بۆ بڕابووەوە. بەپێی ماددەکانی (456 ،443 ،267)، رایکردبوو بۆ سنووری پارێزگای هەولێر".

بەگوتەی پۆلیسی هەولێر، "ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە".

دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی هەولێر لە راکردنی ئەم تۆمەتبارە "تیمێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەسەرپەرشتی مقەدەم سالار ساڵح و بە هاوکاری لەگەڵ چەند پۆلیسێک توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و دواتر رادەستی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک کرایەوە و نێردراوە بۆ پارێزگای کەرکووک".

rudaw-
Top