"سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات"

كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌ دیدارێكدا ئاشكرایكرد، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی به‌ر له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

دۆمه‌نیك ماس، كونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ر له‌ كۆتاییهاتنی ماوه‌كه‌ی وه‌ك كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا ، كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9:30ی شه‌و به‌ كاتی هه‌ولێر په‌خش بكرێت، رایگه‌یاند،‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی كوردستان ده‌كات.

ماس گوتیشی:‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه و‌ پێیڕاده‌گه‌یه‌نێت، گه‌لی كورد چاوه‌ڕێیه‌كی گه‌وره‌ی له‌ فه‌ڕه‌نسا هه‌یه‌.

k24-
Top