جووتیارانی پێنجوێن هاووڵاتیان له سهلامهتی بهرههمهكانیان دڵنیا دهكهنهوه
زۆرێک لەکێڵگەکانی بەرھەمی شوتی لەلایەن لیژنەیهكی زانستییەوە بەسەر کرانەوە و نموونە لەبەروبومەکان وەرگیرا تاوەکو بزانرێت کشتوکاڵی سنووری پێنجوێن بەگشتی و له بهرههمهێنانی شوتی بەتایبەتی ھیچ دەرمانێکی رێگە پێنەدراو لەلایەن جوتیارانەوە بەکار ھاتووە یاخود نا.
بەھۆی بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ناو ئەم زەویە کە بەرھەمی شوتی لێ چێندراوە، ئەو کەسەی كە گرتەکەی تۆمار کردووە ئاماژە بەوە دەکات کە دەرمان و ھۆڕمۆنی نا تەندروست بۆشووتییەکانی سنووری پێنجوێن بەکار دەھێنرێن و شیاوی خواردن نین ئەمەش نیگەرانی جوتیارانی ئەم سنوورەی بە دوای خویدا ھێنا، ھەر بۆیە لیژنەیەکی زانستی کشتوکاڵی تایبەت بەم بابەتە پێکھێنرا تاوەکو لێکۆڵینەوە بکرێت لەسەر ئەوبابەتە و دڵنیایی تەواو بدرێت بەھاووڵاتیان و جوتیارانی سنورەکەش.
k24-
