ته‌ندرووستی سلێمانی پابه‌ندی كاته‌كانی ده‌وام ده‌بێت

ته‌ندرووستی سلێمانی پابه‌ندی كاته‌كانی ده‌وام ده‌بێت
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی نۆیەم بڕیاری دا سەرجەم فەرمانبەران پابەندی کاتەکانی دەوام بن، لە نەخۆشخانە، سەنتەر، مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەوامی فەرمی بەیانیان و ئێواران، وەکو بڕیارەکە جێبەجێکرا و سەرجەم فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوبەرایەتییەکە پاپەندی کاتەکانی دەوام دەبن.

هاوكات ئه‌و بڕیاره‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێکرا لەلایەن فەرمانبەرانەوە و رایانگەیاند، ئەوان لە رۆژە سەختەکانی قەیران و پاشەکەوتی مووچەش زۆرترین دەوامیان کردووە.

k24-
Top