روونکردنەوە لەبارەی کاتی دەستپێكردنی دەوامی زانكۆكان دەدرێت

روونکردنەوە لەبارەی کاتی دەستپێكردنی دەوامی زانكۆكان دەدرێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە بارەی دەستپێكردنەوەی کاتی دەوامی زانكۆكان روونكردنەوە دەدات.

عەباس ئەكرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بارەی دەستپێكردنەوەی دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان رايگەیاند، زانكۆ و پەیمانگاكان بەپێی بەرنامەی خۆیان دەست بە دەوام دەكەنەوە، گوتی: "هەر زانكۆ و پەیمانگایەك رۆژژمێری زانكۆیی و رۆژژمێری كاتی خوێندن و دەوامكردنی خۆی هەیە، بەپێی ئەو رۆژژمێرە دەوام دەست پێدەكاتەوە".

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی كە دەگوترێت لە سەرەتای مانگی 9 دەوامی زانكۆكان دەست پێ دەكاتەوە، گوتەبێژەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دووپاتی كردەوە کە باسی هیچ وادەیەك ناكەن، بەڵكو بەپێی رۆژژمێری زانكۆیی دەوام دەست پێ دەكاتەوە.

سەبارەت بە دەنگۆی دواخستنی كردنەوەی دەرگای قوتابخانە و نێوەندەكانی خوێندن بۆ 1ی 10ی 2019، ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕايگەیاند، هیچ بڕیارێكی فەڕمی نییە كە دەوامی ئەمساڵی خوێندنگاكان دوابخرێت بۆ 1ی 10 گوتی: "بەپێی ساڵنامەی خوێندن خوێندنی ساڵی 2019 - 2020 لە 15ی ئەیلول دەست پێ دەكات”.











باسنيوز
Top