هۆتێله داخراوه‌كانى هه‌ولێر كراونه‌ته‌وه
نه‌ریمان سابیر، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر ڕايگه‌یاند: "هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌ولێر زیادى كردووه، به‌ده‌مه‌وه هاتنی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت له جه‌ژندا بۆ ڕێنماییه‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كرا و گرفتمان له‌و باره‌وه نه‌بوو، ڕێنماییه‌كان باش بوون، زۆربه‌ی گه‌شتیاران له خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق هاتبوونه هه‌ولێر، ئێستاش چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌ئارادایه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی گه‌شتیاری له پارێزگای هه‌ولێر، به تایبه‌ت ڕێگاى سۆران و ڕواندز".
گوتیشی: "پرۆژه‌ی دیكه‌ی گه‌وره هه‌یه له هه‌ولێر كه گه‌شتیاران زیاتر بۆ خۆی ڕاده‌كێشێت، ئێستاش هه‌ولێر به‌ره‌و 24 كاتژمێری ده‌ڕوات، چونكه له شوێنێك گه‌شتیار زۆر ڕووی تێبكات، ده‌بێته 24 كاتژمێر، ئێستاش له هه‌ولێر چه‌ندی كافتریا و دووكان و ماركێت 24 كاتژمێر كراوه‌ن، هه‌روه‌ها له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر ده‌بینرێت و سه‌رجه‌م هۆتێله داخراوه‌كان له هه‌ولێر كراونه‌ته‌وه، كه پێشووتر به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه داخرابوون، چه‌ند پرۆژه‌یه‌كیش مۆڵه‌تیان وه‌گرتووه به‌تایبه‌ت هۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌یی ".
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر باسى له‌وه‌ش كرد، له هه‌ولێر 280 هۆتێل و 123 مۆتێل و 43 گوندی گه‌شتیاری هه‌یه، كه توانایان هه‌یه له یه‌ك شه‌ودا 40 هه‌زار گه‌شتیار له‌خۆ بگرن.
باسنيوز
