په‌روه‌رده‌ى كه‌لار له‌باره‌ى كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ساڵى نوێی خوێندن ڕوونكردنه‌وه ده‌دات
عه‌داله‌ت له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار، ڕايگه‌یاند: "تا ئێستا هیچ بڕیارێكى فه‌رمى له‌باره‌ى دواخستنى كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندنى ساڵى 2019/2020 نه‌دراوه و ئه‌وه‌ى له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ته‌نیا ده‌نگۆیه".
گوتیشی: "به‌پێى ساڵنامه‌ى خوێندنى ساڵى 2018/2019 كه‌ل ه‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه گشتاندن كراوه، بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان ڕۆژى 20/8/2019 تاقیكردنه‌وه‌كانى خولى دووه‌مى پۆلى 9ى بنه‌ڕه‌تى و 12ى ئاماده‌یی ده‌ست پێ ده‌كات و له 29/8/2019 ڕۆژى ده‌ستبه‌كاربوون و په‌یوه‌ندیكردنى مامۆستایانه به قوتابخانه‌كانه‌وه، ڕۆژى 3/9/2019 تاقیكردنه‌وه‌ى خولى دووه‌مى پۆله ناكۆتاكان ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌روه‌ها له 15/9/2019 ده‌وامى فه‌رمى له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه".
