تەقینەوەیەکی بەهێز لە قامیشلۆ قوربانی لێ کەوتەوە

تەقینەوەیەکی بەهێز لە قامیشلۆ قوربانی لێ کەوتەوە
تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان رووی دا و قوربانی هەیە.

بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 18-8-2019 لە گەڕەکی ئەربەوی لە نزیک قوتابخانەی پیشەسازی و باخچەی سیفان لەسەر رووباری جەقجەق، روی داوە.

تەقینەوەکە بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە رووی داوە و بووەتە هۆی برینداربوونی دوو کەس، کە دواتر لە نەخۆشخانە یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەست داوە.

تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێکی تیرۆریستی بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.










باسنيوز
Top