پەرلەمانتارێکی هەدەپە:سەرۆک بارزانی پێگەیەکی بەهێزی لە جیهاندا هەیە

 پەرلەمانتارێکی هەدەپە:سەرۆک بارزانی پێگەیەکی بەهێزی لە جیهاندا هەیە


پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت، سەرۆک بارزانی خاوەن پێگەیەکی بەهێزە.

ئیمام تاشچەر، پەرلەمانتاری هەدەپە لە بەرنامەیەکی کەناڵی (کوردستان 24)، رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان پەیوەندیی باشی لەگەڵ وڵاتانی گەورەی جیهان هەیە.

ئیمام تاشچەر لەبارەی کەسایەتیی سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە، سەرۆک بارزانی خاوەن پێگەیەکی بەهێز و گرنگە لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان و ”ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ر له‌ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ باكوور و رۆژئاوای كوردستاندا ببینێت“.

ئیمام تاشچەر ئاماژەی بە پێگەی هەرێمی کوردستان کردووە و رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان ”نموونەیەکی جوانە بۆ هەموو کوردان و رووناکیی چاومانە“.











باسنيوز
Top