چەند قومارخانەیەک لە هەولێر داخران

چەند قومارخانەیەک لە هەولێر داخران
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر داخستنی چەند قومارخانەیەکی نوێی راگەیاند کە لە لایەن کەسانی چەکدار خاوەندارێتی کراون.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، لەبارەی داخستنی قومارەخانە نایاساییەکان راگەیاند: "لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، بەهۆی قومارخانە نایاساییەکان، چەندین خێزان هەڵوەشاونەتەوە و دەیان کەس مایەپووچ بوون و هەوڵی خۆکوشتنیان داوە".

راشیگەیاند: "لە ماوەکانی رابردوو، هەندێک کەسی چەکدار هەستاون بە کردنەوەی قومارخانە و خەڵکیان بۆ خۆیان راکێشاوە، بەڵام ئەو قومارخانانەش داخراون و دەزگا ئەمنییەکان پلانی تەواویان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو کەسانە داڕشتووە".

بەگوێرەی یاساکانی هەرێمی کوردستان بوونی قومارخانە بە هەموو جۆرێک کارێکی نایاساییە، بەڵام چەند هاووڵاتییەک لە ناو ماڵ و هەندێک شوێنی گەشتیاریی بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی کردنەوەی قومارخانە دەدەن.

k24-
Top