له‌ دووزخورماتوو حه‌شدی شه‌عبی 83 دۆنم زه‌ویی كوردیان داگیر كردووه‌

له‌ دووزخورماتوو حه‌شدی شه‌عبی 83 دۆنم زه‌ویی كوردیان داگیر كردووه‌
به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ دووزخورماتوو گوتی، حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامه‌ له‌ ته‌عداكردن له ‌كورد و ئێستا 83 دۆنم زه‌یی كوردیان داگیر كردووه‌ و مه‌زارگه‌یان بۆ خۆیان لێ دروست كردووه‌ و به‌ناو كورده‌كان هاتوچۆی ئه‌و شوێنه‌ ده‌كه‌ن و سووكایه‌تی به‌ كوردیش ده‌كه‌ن.



ئه‌رسه‌لان عه‌لی، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ دووزخورماتوو، گوتی: "له‌ دوزخورماتوو كورد هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه‌ و هه‌مووی له‌ ده‌ست حه‌شدی شه‌عبیدایه‌ و ئێستا له‌ دوزخورماتوو چیایه‌ك به ‌ناوی ئیمام عه‌لی هه‌یه‌ كه‌ 83 دۆنم زه‌وی ده‌بێت و موڵكی كورده‌ و داگیریان كردووه‌ و به ‌ناوی خۆیان كردووه‌ و مه‌زارگه‌یان لێ دروست كردووه‌ و به‌ناو گه‌ڕه‌كه‌ كورده‌كان هاتوچۆ بۆ ئه‌و شوێنه‌ ده‌كه‌ن و سووكایه‌تیش به ‌كورد ده‌كه‌ن."

ئه‌رسه‌لان عه‌لی گوتیشی: "داوا له‌ حكوومه‌تی عێراق كراوه‌ كه‌ ئه‌و زه‌وییه‌ بۆ كورد بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ و وه‌قفی شیعی به ‌ناوی خۆیانی كردووه‌ و ئاماده ‌نین ڕاده‌ستی كوردی بكه‌نه‌وه‌ و گوێ به‌ هیچ یاسا و بڕیارێكی حكوومه‌تی عێراق ناده‌ن، بۆیه‌ دۆخی كورد له‌و شاره‌ زۆر خراپه‌ و به‌رده‌وام له ‌ترس و دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین."

kdp-
Top