پەیامێکی دیکەی عەبدوڵا ئۆجەلان لە ڕێگەی براکەیەوە بڵاو کرایەوە
محەممەد ئۆجهلان برای عەبدوڵڵا ئۆجهلان، لە دووهم رۆژی جهژنی قوربان سهردانی گرتووخانهی دوورگهی ئیمراڵی كردووە و چاوی به براكهی كهوتووە و لە زاری عەبدوڵا ئۆجەلانەوە دەڵێت: ”ئێمە ئامادەی سەقامگیریی ئاشتین و بە جەنگ هیچ کات کێشەکان چارەسەر ناکرێن“.
لە پەیامەکەیدا عهبدوڵڵا ئۆجهلان لهبارهی دۆخی باکووری سووریا و رۆژئاوای كوردستان رای گەیاندووە: "دۆخەکە بە شەڕ چارەسەر ناکرێت، ئەمە هەم زیان به تورکیا و هەم بە گهلانی ناوچهكه دهگهیەنێت. پێویستە ئاشتی پێش بخرێت و ئەگەر تورکیا بچێتە نێو خاکی سووریاوە، ئەمەش نابێتە چارەسەر“.
هاوکات ئۆجەلان جەختی کردووەتەوە، شەڕ بۆ گەلان شتێکی باش نییە، کێشەکان پێویستە بە دیموکراسی چارەسەر بکرێن و هیچکات بە شەڕ چارەسەر ناکرێن.
محەمد ئۆجەلان باسی لەوەش کردووە، لهبارهی پرسی چارهسهریی كێشهی كورد و ئۆپهراسیۆنهكانی سوپای توركیا، عەبدوڵا ئۆجهلانی برای گوتوویهتی: "بۆ چارەسەریی کێشەی کورد، ئێمە رۆڵ و ئەرکی خۆمان بەجێ دەگەیێنین، ئەو کێشەیە بە رشتنی خوێنی مرۆڤەکان چارەسەر نابێت، ئێمە هەمیشە بۆ ئاشتی ئامادەین".
عەبدوڵا ئۆجەلان لەبارەی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر خاک و سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە: "هێرش و ئۆپەراسیۆن بۆ سەر هەرێم، بە واتای دەستپێکی شەڕە و ئەم گرفتە بە ڕشتنی خوێنی مرۆڤەکان چارەسەر نابێت".
باسنيوز
