سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق ده‌كات
له دیداره‌كه‌دا، رامۆن بلیكوا باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سوپاسی پێشوازی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كرد و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یشی بۆ راگه‌یاندنی كۆتاییهێنانی ئه‌ركه دیپلۆماسییه‌كه‌ی بوو له عێراق و ستایشی هاوكاری و په‌یوه‌ندیی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپای كرد و هیوای خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وام و پته‌وتر بن و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له هه‌ر شوێنێك بێت یاده‌وه‌ری و دۆستایه‌تیم له‌گه‌ڵ كورد له‌بیر ناكه‌م.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی، هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی نوێ بۆ رامۆن بلیكوا خواست و ئاماژه‌ی به بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ورووپا كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه له پێشخستنی زیاتری هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.
له به‌شێكی دیداره‌كه‌دا، تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و رێگه‌ی دیالۆگ و لێک تێگه‌یشتنی زیاتر كرده‌وه.
له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سه‌قامگیری و ئارامی و پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند و به هه‌نگاوێكی ئیجابی بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر وه‌سف كرد.
باسنيوز
