دوایین مۆڵەت بە نانەواخانە و سەمونخانەکان دەدرێت

 دوایین مۆڵەت بە نانەواخانە و سەمونخانەکان دەدرێت


قایمقامیەتی سلێمانی دوایین مۆڵەت بە سەمونخانە و نانەواخانەکانی شارەکەی دەدات و هەڕەشەی سزادان دەکات.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە میدیاکانی شارەکەی راگەیاندووە، رۆژی یەكشەممە 18-8-2019 دوا ئاگاداركردنەوە بە نانەواخانە و سەمونخانەكان دەدەن و ماوەی یەک هەفتە مۆڵەتیان پێ دەدەن.

گۆران قادر هەروەها رایگەیاندووە، دوای ئەو مۆڵەتە، هەر نانەواخانە و سەمونخانەیەک کیسی کاغەز لەبری کیسی نایلۆن بەکارنەهێنێ، خاوەنەکەی و نانەواخانە و سەمونخانەکە سزا دەدرێن.
Top