دابەشکردنی مووچە دەست پێ دەکاتەوە

دابەشکردنی مووچە دەست پێ دەکاتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 5ی مووچەخۆران دەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی بە دەستی گەیشتووە، لە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 5 دەکرێتەوە، کە بەهۆی پشووەکانی جەژنی قوربان بەشێک لە وەزارەتەکان دابەشکردنی مووچەکانیان کەوتە دوای جەژن.

ئەوەشی خستە ڕوو، کە لە هەفتەی داهاتوو پارەکەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران دەگاتە هەرێمی کوردستان و خشتەیەکی نوێی مووچە ڕادەگەیەندرێت لە ماوەی هەفتەیەکدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەر و مووچە خۆران دابەش دەکرێت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆران پشت بە داهاتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بڕی ئەو پارەیەی کە لەلایەن بەغداوە ڕەوانە دەکرێت دەبەستێت.


bas news -
Top