هه‌واڵی كۆچی دوایی په‌شێو ره‌تده‌كرێته‌وه
عه‌بدولڕه‌حمان بێلافی شاعیر، كه هاوڕێیه‌كی نزیكی په‌شێوه، راگه‌یاند، خودی خۆی قسه‌ی له‌گه‌ڵ په‌شێو كردووه و ته‌ندرووستی زۆر باشه و سه‌لامه‌ته، هه‌ر هه‌واڵێكیش كه له باره‌ی ته‌ندرووستی ئه‌وه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه، دووره له راستییه‌وه.
عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف راشیگه‌یاند، پێشتریش هه‌واڵی كۆچی دوایی شاعیر و هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ی كوردستان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌واڵه‌كان دوورن له راستییه‌وه.
لە ستۆكهۆڵم رایگه‌یاند، دڵشاد هه‌ورامی نووسه‌ر، كه یه‌كێكه له نزیكه‌كان و هاوڕێی په‌شێوه، رایگه‌یاند كه‌مێك پێش ئێسته قسه‌ی له‌گه‌ڵ شاعیر كردووه و ئاگاداربووه له‌و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه و وتویه‌تی: "قه‌ت ته‌ندروستیم له ئێستا باشتر نه‌بووه".
په‌شێو گوتوویه‌تی: "له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا بڵاوكراوه‌یه‌ك و وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوانه بڵاوده‌كه‌مه‌وه".
دلێر جەمیل، برازای عەبدوڵڵا پەشێو، لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە ھەواڵەکە دوورە لە ڕاستیەوە و عەبدوڵڵا پەشێو سەلامەتەو کێشەی تەندروستی نییه.
گوتیشی: "پێش کەمێك بە تەلەفۆن قسەم له‌گه‌ڵی کرد و لە ھەواڵیم پرسی".
kdp-
