پێشمەرگەیەک لە کەرکووک بریندار کرا

پێشمەرگەیەک لە کەرکووک بریندار کرا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئاب، پێشمەرگەیەک بەناوی (ئیبراهیم رووحە) لە گەڕەکی شۆرجەی شاری کەرکووک، دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و بریندارکرا.

باوکی ئەو پێشمەرگەیە راگەیاند، کوڕەکەی پێشمەرگەی فەوجی یەکی لیوای 106ە، لەکاتی گەڕانەوەی لە دەوامی فەرمی خۆی تەقەی لێکراوە و گولـله‌یه‌ك بەر قاچی کەوتووە و بریندار بووە".

راشیگەیاند: "دواتر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و ئێستا باری تەندرووستی جێگیرە".

لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، باوکی پێشمەرگەکە گووتی: "هیچ ناخۆشییەکمان لەگەڵ کەسدا نەبووە و جارێ ناتوانین کەس تۆمەتبار بکەین".

بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی کرد پۆلیسی کەرکووکەوە، بەڵام بەبیانووی تەواونەبوونی لێکۆڵینەوەکان، هیچ لێدوانێکیان نەدا.

k24 -
Top