زیاتر لە ٧٠ هەزار گەشتیار روویان کردووەتە سۆران
بارزان مه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران ڕاگه‌یاند، له سنووری سۆران زیاتر له 30 شوێنی گه‌شتیاری هه‌یه له ماوه‌ی چوار ڕۆژی رابردوویشدا زیاتر له 70 هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان كردووەته ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی سۆران كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له مێژوو سۆران ئه‌م ژماره گه‌شتیاره له خۆ بگرێت. ده‌شڵێ، پێشبینی ده‌كه‌ین تا رۆژی شه‌ممه ئه‌م ژماره بۆ سەدهەزار گەشتیار بەرز ببێتەوە.
بارزان محەمەد ئاماژەیشی دا، له سنووری سۆران شوێنی مانه‌وه‌ی شه‌وانه ته‌نیا به‌شی سێ هه‌زار كه‌س ده‌كات كه هه‌ر چوار شه‌و هیچ شوێنێكی مانه‌وه نه‌مابوو، بۆیه گه‌شتیاران به ناچاری بۆ شه‌وان ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌قڵاوە و هه‌ولێر.
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران گوتیشی کە به هۆی ئه‌و بەرنامەیەیی له لایه‌ن یه‌كه ئیدارییه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌وه دانرابوو هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو ڕووی نه‌داو و گه‌شتیاران له دۆخێكی ئارام‌دا گه‌شته‌كانیان ده‌كه‌ن.
kdp-
