سەرۆک بارزانی و كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان کۆ بوونەوە
له دیداره‌كه‌دا، كونسوڵی فه‌ره‌نسا وێڕای سوپاسی پێشوازیكردن كۆتایهێنانی به‌ئه‌ركی خۆی له كوردستان به‌سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند و له هه‌مانكاتیشدا پیرۆزبایی خۆی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان و ساڵیادی له دایكبوونی سه‌رۆك بارزانی و دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاڕأسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد و پێزانینی خۆی و حكومه‌تی فه‌ره‌نسای ده‌ربڕی كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو هاوكار بوونه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و فه‌ره‌نسایشی به‌رزنرخاند و سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستانی كرد، كه خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوونه و هیچكات ئه‌م هه‌ڵوێست و هاوكاریانه‌ی گه‌لی كوردستان له‌یاد ناكه‌م و له هه‌ر شوێنێك بم كوردستان له‌بیرناكه‌م.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان كوردستان و فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ست بووه به هه‌ڵوێسته گرنگه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان و ته‌ئكیدی له‌به‌رده‌وامی و پێشخستنی دۆستایهتیهكهی كرده‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كونسوڵ دۆمینك ماس له‌ئه‌ركی نوێیدا خواست.
هەروەها به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه په‌یوه‌ست بوو به پرسی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و جه‌خت له‌سه‌ر دیالۆگ و رێگه‌ی ئاشتیانه كرایه‌وه.
باسنيوز
