دارا جه‌لیل خه‌یات: ئومێدمان به‌هاتنی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحی جیهانی بۆ كوردستان هه‌یه‌

دارا جه‌لیل خه‌یات: ئومێدمان به‌هاتنی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحی جیهانی بۆ كوردستان هه‌یه‌
سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی كوردستان باس له‌وه‌ ده‌كات جوڵه‌یه‌كی به‌هێز له‌ كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ راكێشان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی كوردستان و بازاڕی جیهانی ده‌ره‌وه‌ ده‌شڵێت: "گرنگترین پرس رێخۆشكردنه‌ بۆ هاتنی كۆمپانیاكان بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان".

دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی كوردستان گوتی: "جوڵانه‌وه‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه‌ له‌ كوردستان له‌پاڵیشدا ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه‌ بۆ پته‌وكردن و زیاتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بازاڕی وڵاتانی جیهان چ ئه‌وروپا یاخود وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر بێت په‌یوه‌ندیی ئابووریی و بازرگانی زۆر گرنگه‌ بۆ ئێستای كوردستان ده‌بێت به‌رده‌وام بین له‌و هه‌نگاوه‌ و كاری جدی تری بكرێت".

گوتیشی: "به‌رده‌وام هانی كۆمپانیاكان ده‌ده‌ین بێنه‌ كوردستان و گرنگه‌ ده‌رفه‌ت بۆ كۆمپانیاكان خۆش بكرێت ئاماده‌كارییان بۆ بكرێت بێنه‌ كوردستانه‌وه‌، ئێستا كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ده‌رهێنانی نه‌وتی له‌ كوردستان بوونیان هه‌یه‌ ئێمه‌ش ئومێدمان هه‌یه‌ كۆمپانیای زه‌به‌لاحی جیهانی كه‌ رۆڵیان هه‌یه‌ له‌ ئاراسته‌كردنی ئابووری جیهان له‌ بواری پیشه‌ساز و كشتوكاڵ بێنه‌ هه‌رێمی كوردستان".











باسنيوز
Top