مەسرور بارزانی: هیوادارم یادی 16ی ئاب ببێتە مایەی ئاشتی و ئاوەدانی و ئارامی زیاتر بۆ وڵاتەکەمان

مەسرور بارزانی: هیوادارم یادی 16ی ئاب ببێتە مایەی ئاشتی و ئاوەدانی و ئارامی زیاتر بۆ وڵاتەکەمان
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی 16ی ئاب ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:


پەیامی بەرێز مەسرور بارزانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی 16 ئاب

بەبۆنەی یادی حەفتاو سێ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ، پارتی کوردایەتی و بەرخودان و ، ساڵرۆژی لە دایکبوونی سەرۆک ورابەرمان مەسعود بارزانی ، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدان و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم .

هیودارم ئەم بۆنە مەزنە ببێتە مایەی بەدەستهێنانی دەسکەوتی گەورەتر و ژیانێکی بەختەوەرتر بۆ گەلەکەمان و، ئاشتی و ئاوەدانی و ئارامی زیاتر بۆ وڵاتەکەمان .

مەسرور بارزانی
16 ی ئابی 2019










باسنيوز
Top