ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت و گوزار: ئامارێكی پێوانه‌یی گه‌شتیار تۆمار ده‌كرێت
نادر رۆستی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: "له رۆژانی جه‌ژندا گه‌شتیارێكی زۆر ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو، ئامارێكی پێوانه‌یی سه‌ردانی گه‌شتیاران بۆ كوردستان راده‌گه‌یه‌نین".
گوتیشی: "هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار بۆ كوردستان هه‌نگاوێكی باشه گرنگه ئه‌م بودجه‌یه‌ی له گه‌شتیاران ده‌ستمان ده‌كه‌وێت بگوازرێته‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتیاری".
له‌باره‌ی گرفتی گه‌شتیارانیش (نادر رۆستی) ئه‌وه‌ی خسته‌روو، گرفتی رێگاوبان و هاتوچۆ هه‌بوو، به‌ڵام به‌گشتی گرفت له‌به‌رده‌م گه‌شتیاران دروست نه‌بوو، جگه له ناوه‌راست و باشووری عێراقیشه‌وه بۆ ئه‌م ساڵ گه‌شتیار له توركیا و ئێرانیشه‌وه سه‌ردانی كوردستانیان كردووه.
باس‌نیوز
