ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی لە گەرمیان هاوکاری خێزانه‌ هه‌ژاره‌كانی كرد

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی لە گەرمیان هاوکاری خێزانه‌ هه‌ژاره‌كانی كرد
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی كاره‌بایی و پێداویستی ماڵان، له‌ جه‌ژندا هاوكاری چەند خێزانێکی كرد .

سه‌باح عه‌لی، سه‌رپه‌رشتیاری كاره‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ سنوری گه‌رمیان، رايگه‌یاند: "وه‌ك ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ رۆژانی جه‌ژندا به‌گرنگمان زانی هاوكاری كۆمه‌ڵێ خێزانی هه‌ژار و كه‌مدرامه‌تی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان بكه‌ین".

گوتیشی: "هاوكاریه‌كانمان بریتیبوون له‌ به‌فرگر، ته‌له‌فزیۆن، فێنك كه‌ره‌وه‌ و ته‌باخی چێشت لێنان".

ئەوەشی خستەڕوو، کە هاوكاریه‌كانیان مایه‌ی دڵخۆشی و پێزانینی خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان بووه‌ و ده‌زگاكه‌شیان به‌رده‌وامه‌ له‌هاوكاریكردنی هه‌ژارونه‌داره‌كان.










باسنيوز
Top