سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایان: داوامان كردووه مامۆستایانی ئایینی خۆیان له ناوزڕاندن بە دوور بگرن
مه‌لا عه‌بدوڵا وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، به راگه‌یاند: "رێنماییمان بۆ مامۆستایانی ئایینی ئه‌وه بووه له ده‌ره‌وه‌ی مینه‌به‌ری مزگه‌وتیش خۆیان بپارێزن له ته‌شهیر و ناوزڕاندن".
ڕوونیشی كرده‌وه كه داوایان له مامۆستایانی ئایینی كردووه، دووربكه‌ونه‌وه له شتێك كه زیان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بگه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌شیان هه‌بێت، ره‌خنه‌یه‌كی بونیادنه‌ر بن و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه زۆرجار رێنماییمان داوه‌ته مامۆستایانی ئایینی كه ره‌چاوی دۆخی ناوچه‌كه و كوردستان بكه‌ن".
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه كوردستان بە قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌رێت، بۆیه "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری قسه‌مان كردووه كه هه‌ندێك پرس پێویستی به لێکتێگەیشتنە، مامۆستایانی ئایینیش ده‌بێت ره‌خنه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی مافی مرۆڤ یه‌ك بگرێته‌وه و پێویسته مامۆستای ئایینی به‌حیكمه‌تتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه بكه‌ن".
ئەوەشی خستە ڕوو، به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینی هه‌بووه، "هه‌وڵمان داوه زه‌مینه خۆش بكه‌ین بۆ پێكه‌وه ژیان و خۆشبه‌ختانه سه‌رده‌كه‌وین له ئامانجه‌كان، چونكه بناغه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌هێزه".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی قسه‌كانی مامۆستایه‌كی ئایینی له دژی ماریا هه‌ورامی، كچه هونه‌رمه‌ند و ناوزڕاندنی، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه كاردانه‌وه‌یه‌كی توند سه‌ری هه‌ڵداوه.
باسنيوز
