ئیبراهیم برۆ: داوامان کرد سووریا سوور بێت لەسەر هەڵوێستی خۆی لە جێگیرکردنی مافی کورد لە دەستووری سووریا
راشیگەیاند: "هەردوولا باس لە ناوچەی ئارام لە سووریا دەکەن کە رووسیا نیگەرانیی لەبارەیەوە هەیە و لە لایەن ئەمەریکا و تورکیا دروست دەکرێت".
ئیبراهیم برۆ، لەدوای کۆبوونەوەکە بە کوردستان24ی راگەیاند: "داوامان کرد سووریا سوور بێت لەسەر هەڵوێستی خۆی کە دووپات لە جێگیرکردنی مافی کورد لە دەستووری سووریا دەکاتەوە".
ئاشکراشیکرد: "ئێمە لەبارەی ناوچەی ئارام، نیگەرانین لە نیشتەجێکردنی ئاوارە عەرەبەکان لە خاکی کوردان لە سووریا، بەڵام ئێمە پشتگیری لە هەنگاوە دەکەین ئەگەر مەبەست لێی دوورخستنەوەی جەنگ بێت لە ناوچەکە".
K24
