کەشناسی: سبەی شەپۆلی گەرمای بەتین لە هەرێمی کورستان کۆتایی دێت
ئەژی چەتۆ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راگەیاند "سبەی پێنجشەممە 15-8-2019 پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی هیندی کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان کەمدەبێتەوە بەرەو باشووری عێراق دەچێت، لە هەرێمی کورستاندا پلەی گەرما لە هەندێک شوێن چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزێت و بەگشتی پلەی گەرما لە دەوروبەری 40 بۆ 43 پلەی سیلیزی دەبێت".
ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان نمەباران باری. ئەژی چەتۆ رایگەیاند "ئەو هەورانەی دێن کاریگەرییان زۆر نابێت، چونکە رادەی شێ لەهەوادا زۆر نییە".
لە 11ـی ئابی 2019ـەوە شەپۆلێکی گەرما عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، دوێنێ (13-8-2019) لە خانەقین بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکرا، کە 52 پلەی سیلیزی بوو.
rudaw -
