تونێلی ده‌ربه‌ندیخان نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه
له لێدوانێكی تایبه‌تدا ، مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كه‌ن.
مه‌لا حه‌سه‌ن گوتیشی: تا ته‌واوبوونیان له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و تونێله، تیمه‌كانیان له كاركردن له‌و پڕۆژه‌یه به‌رده‌وام ده‌بن.
تونیڵی ده‌ربه‌ندیخان، كه پارێزگای سلێمانی و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به هۆی ئه‌و چاڵ و چۆڵ و تاسانه‌ی تێیدایه، گرفتی زۆری بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان درووست كردووه و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی قائیمقامیه‌تی ده‌ربه‌ندیخان بۆ چاككردنییان، به‌ڵام تا ئێستاش گرفته‌كانی تونێله‌كه كۆتاییان نه‌هاتووه.
k24-
