نارنجۆکێک هەڵدرایە بەردەم ماڵی سەرۆکی پێشووتری شارەوانیی قەڵادزێ
ئه‌مشه‌و (سێشه‌ممه 13/8/2019)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "کەمێک پێش ئێستا لەلایەن کەسێکی نەناسراو، نارنجۆکێک هەڵدرایە بەردەم ماڵی سەرۆکی پێشووتری شارەوانیی قەڵادزێ".
باس له‌وه‌ش كراوه: "دوای ڕووداوەکەش، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکێ گیانی لێ نەکەوتووه‌تەوە".
باسنيوز
