له سنووری ده‌ربه‌ندیخان ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا
نه‌قیب ڕێژه‌ن بورهان، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان، ڕاگه‌یاند: "پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/8/2019، له نزیك گوندی گه‌زڵان له‌نێوان ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار، ئۆتۆمبێلێك له جۆری تۆیۆتا كامری وه‌رگه‌ڕا، به‌و هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی بریندار بوو".
گوتیشی: "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و شۆفێره‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه".
bas news-
