رێگای هامڵتۆن له گه‌لی عه‌لی به‌گ داخرا
ته‌یفور محه‌مه‌د، له ده‌ڤه‌ری سۆران رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی زۆری ژماره‌ی گه‌شتیاران جه‌نجاڵی زۆر، رێگای هاوینه هه‌واری بێخاڵ - خه‌لیفان به‌ره‌و هه‌ولێر له گه‌لی عه‌لی به‌گ داخرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، تا دووه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان، زیاتر له 208 هه‌زار گه‌شتیار روویانكردووه‌ته ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌مباره‌یه‌وه نادر رۆستی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، زۆربەی گەشتیاران لە خواروو و ناوەڕاستی عێراقه‌وه هاتوون و گوتیشی: هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەکە لە زیاد بوون دایە.
k24-
