دهۆك.. بههۆی رووداوی هاتوچۆ 2 كهس گیانیان لهدهستدا و 11ی دیكهش بریندار بوون
ئێوارەی ئەمرۆ سێیەم رۆژی جەژن بەھۆی رووداوێکی ھاتۆچو و لە ئەنجامی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێکێ ھیۆندای سپیی تایبەت شۆفێرەکە گیانی لەدەستدا.
شاھدحالێك راگەیاند، رووداوەکە لە نزیك گوندی زیناڤایێ لە دھۆك روویداوە و دەستبەجێ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە.
لەلایهكی دیكهوه ھەر ئەمرۆ لە سنوری قەزای بەردەرەش، بەھۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل کەسێك گیانی لەدەستدا و ٧ کەسی دیكهش برینداربوون.
له سنووری قهزای زاخۆش لە نزیك فیشخابوور رووداوێکی دیكهی هاتوچۆ روویدا و بەھویەوە ٤ کەس برینداربوون.
بەگشتی لە سێیەم رۆژی جەژنی قورباندا بەھوی چوار رووداوی ھاتوچۆ ٢ کەس گیانیان لەدەست دا و ١١ کەسی دیكهش برینداربوون.
k24-
