ئاگادارییه‌ك له كه‌شناسییه‌وه بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/8/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له ئه‌نجامى لاوازبوونى كاریگه‌ریی نزمه پاڵه‌په‌ستۆى گه‌رمیی ساڵانه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، پێشبینی ده‌كرێت له ڕۆژانى هه‌ینی و شه‌ممه‌ى داهاتوو 16 و 17/8/2019 پله‌ى گه‌رما نزمبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت".
باس له‌وه‌ش كراوه، نزمبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما به جۆرێك ده‌بێت، كه له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، 3 تا 5 پله نزم ده‌بێته‌وه.
باسنيوز
