وادەی گەڕانەوەی حاجیان بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێ

وادەی گەڕانەوەی حاجیان بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێ
بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە ڕێگەی فڕۆکەخانە نێودەڵەتییەکانەوە، یەكەم كاروانی حاجیان بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.



نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی شه‌ممه‌ ( 17 / 8 / 2019 ) یەكەم كاروانی حاجیان لە وڵاتی سعودییەوە بگەنەوە خاکی هەرێمی كوردستان".



گوتیشی: "بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو تەواوی حاجیانی هەرێمی کوردستان لەماوەی 20 ڕۆژدا لە ڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەگەڕێنەوە وڵات".


ئەمساڵ زیاتر لە حەوت هەزار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە مەراسیمی حەج کردووە و تا ئێستا دوو لەو حاجیانە گیانییان لە دەستداوە.


bas news_
Top