سەرۆك بارزانی پێشوازی له وه‌زیری به‌رگریی عێراق دەكات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/8/2019،له سه‌لاحه‌ددین، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له نه‌جاح حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌رگریی عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها شەڕی داعش و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
bas news -
