له سلێمانی به‌ڕێوبه‌ری شانۆی رۆمانی ره‌تیده‌كاته‌وه ئاڵای كوردستانیان هه‌ڵكردبێت
دوای ئه‌وه‌ی وا بڵاوكرایه‌وه، كه ئاڵای كوردستان به هۆی هاتنی گۆرانیبێژێكی تورك بۆ سلێمانی له‌سه‌ر شانۆی رۆمانی هێنراوه‌ته خواره‌وه، به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و شانۆیه هه‌واڵه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كه‌وتووه، سەردار خدر، بەڕێوەبەری شانۆی رۆمانی رایگه‌یاندووه، "بە هەموو لایەکى رادەگەیەنین کە لە کۆنسێرتی کۆڕای ئاڤچی دا لە ناو شانۆی رۆمانی بە هیچ جۆرێک ئاڵای کوردستان لانەبراوە و لە بناغەدا لە سەر شانۆی رۆمانی ئاڵای کوردستان دانەنراوە، لە سەربانی شانۆی رۆمانیش ئاڵا دانەنراوە و هەرکەسێ ئیدیعای تری هەیە دەتوانێت لە بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی راستیيەکان بخاتەڕوو بۆ لێپرسینەوە".
k24 -
