ئاڵتان تان: رەنگە هەفتەیەكی تر ئۆجەلان بڕیار بدات پەكەكە چەك دابنێت
ئاڵتان تان كە ئێستا چووەتە نێو پارتی سەعادەتی توركی و وازی لە هەدەپە هێناوە، لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی (دیوار)_ی توركی، باس لە ئەگەری چارەسەركردنی كێشەی كورد دەكات لە توركیا و سووریا.
ئەو پێیوایە پێوستە لە سووریا كورد مافی بدرێتێ و ناكرێت دوای ئەو هەموو ماندووبوون و رووبەرووبوونەوەیە كورد وەلا بنرێت.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا باسی لە هەڵوێستی عەبدوڵڵا ئۆجەلان كرد، بەوەی رەنگە لە ماوەی هەفتەیەكی تردا بە فەرمی داوا لە پەكەكە بكات بە یەكجاری چەك دابنێت و ئیدی ئاشتی جێگەی چەك بگرێتەوە.
پێشتریش ئۆجەلان داوای لە پەكەكە كرد چەك دابنێت، بەڵام پەكەكە بڕیارەكەیان جێبەجێ نەكرد و بەردەوام بوون لە خەباتی چەكداری دژی دەوڵەتی توركیا.
باسنيوز
