وادەی گەڕانەوەی حاجیان بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێ
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی شهممه ( 17 / 8 / 2019 ) یەكەم كاروانی حاجیان لە وڵاتی سعودییەوە بگەنەوە خاکی هەرێمی كوردستان".
گوتیشی: "بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو تەواوی حاجیانی هەرێمی کوردستان لەماوەی 20 ڕۆژدا لە ڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەگەڕێنەوە وڵات".
ئەمساڵ زیاتر لە حەوت هەزار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە مەراسیمی حەج کردووە و تا ئێستا دوو لەو حاجیانە گیانییان لە دەستداوە.
باسنیوز
