زەویلەرەزەیەک چەند شوێنێکی هەرێمی کوردستانی هەژاند

زەویلەرەزەیەک چەند شوێنێکی هەرێمی کوردستانی هەژاند
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ زەویلەرەزەیەک چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستانی هەژاند و لەلایەن دانیشتووانی ناوچەکانیشەوە هەستی پێکراوە.

لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە زەویلەرزەکە لەلایەن دانیشتووانی هەریەک لە شاری هەڵەبجە و دەڤەری هەورامان و لە شارۆچکەکانی سەیدسادق و پێنجوێن و شارەزووەوە هەستی پێکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە زەویلەرزەکە کاتژمێر(٧:٥٢) بە گوڕی ٣،٨ بە پلەی ڕێختەر بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە دووری ٢٩ کیلۆمەتر لە شاری هەڵەبجە ڕوویداوە.











باسنيوز
Top