دوو كه‌س له ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان خنكان
ڕائید ڕێژه‌ن بورهان، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان، ڕایگه‌یاند: "سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (11|8\2019)، له ڕێگای شه‌مێران نزیك ناوچه‌ی گه‌شتیاری (بانی قۆین) تاكسییه‌ك كۆنترۆڵی له‌ده‌ست داوه و كه‌وتووه‌ته ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و ژن و پیاویك له نێو ته‌كسییه‌كه‌دا بوون و خنكاون وتیمەکان سەرقاڵی دەرهێنانی تەرمەکان و ئۆتۆمبێلەکەن"
گوتیشی:"ئێستا تیمه‌كانی مەلەوانی سه‌رقاڵن، له ئه‌گه‌ری بوونی نه‌فه‌ری زیاتر له ناو ته‌كسییه‌كه به شوێن كهسیتردا ده‌گه‌ڕێن، هاوكات پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ و به‌رگریی شارستانی سه‌رقاڵی ده‌رهینانی ئۆتۆمبیله‌كه و سهرنشینهكانن له‌ناو ده‌ریاچه‌كه".
باس‌نیوز
