دانا شەھید جەزا: پەرلەمانتار هەیە بۆ بەرژەوەندیی خۆی خزمەت بە نەیارانی کورد دەکات

دانا شەھید جەزا: پەرلەمانتار هەیە بۆ بەرژەوەندیی خۆی خزمەت بە نەیارانی کورد دەکات
پەرلەمانتارێکی عێراق رایدەگەیەنێت، کە هەندێک پەرلەمانتاری فراکسیۆنە کوردستانییەکان خزمەت بە نەیارانی گەلی کوردستان دەکەن.

دانا شەھید جەزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ھەرچەندە فراکسیۆنەکەی ئەو (فراکسیۆنی پارتی) چەندین جار داوای لە ھەموو فراکسیۆنە کوردستانیەکانی ناو پەرلەمانی عێراق کردووە لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان، ”یەکگرتوو و یەکھەڵوێست بین“، بەڵام ھەندێک پەرلەمانتاری کورد ھەیە ململانێی شەخسی خۆیان بردووەتە ناو پەرلەمانی عێراقەوە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاری دەھێنێت.

دانا شەهید جەزا هەروەها رایگەیاند، گواستنەوەی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ھەڵەیەکی گەورەیە، ”ئێمە ھەمیشە دژی ئەو کارە بووین، چونکە پێمان وابووە کێشە ناوخۆکانمان بابەتێکە دەتوانین لەناو ھەرێمی کوردستان چارەسەری بکەین و ڕەخنەش لە یەکتری بگرین“.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی پێی باشترە لەبری گواستنەوەی کێشەکان بۆ بەغدا، ”ئێمە لەناو پەرلەمانی عێراق شەڕ بۆ مافی میلەتەکەمان بکەین، چونکە کاری ئێمە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە نەوەکو ملشکاندنی یەکتری“.

دانا شەهید جەزا ئاشکراشی کرد، هەندێک پەرلەمانتارانی کوردستانی لە بەغدا، بۆ بەرژەوەندیی شەخسیی خۆیان، خزمەت بە ئەجێندای نەیارانی گەلی کوردستان دەکەن.












باسنیوز
Top