حەشارگەیەکی داعش لە سنووری خانەقین دۆزرایەوە

حەشارگەیەکی داعش لە سنووری خانەقین دۆزرایەوە
حەشارگەیەکی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سنووری شاری خانەقین دۆزرایەوە.

حەشارگەکەدا، کە هێزە عێراقییەکان دەستیان بەسەردا گرتووە، شوێنی مانەوەی چەکدارانی داعش و دروستکردنی بۆمب و تەقەمەنی، بووە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، چەکدارانی داعش بە نیازبوون لەو حەشارگەیەوە بۆمب دروست بکەن و لە جەژنی قورباندا، هاووڵاتییانی خانەقینی پێ بکەنە ئامانج.

هەرچەندە حکوومەتی عێراق لە مانگی 12ـی 2017 کۆتایی پێهێنانی داعشی لە عێراق راگەیاند، بەڵام چەکدارانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بەردەوام لە شارەکانی عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، کە لە دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 کەوتنە ژێر دەستی میلیشیا و هێزە عێراقییەکان، ئەنجام دەدەن.









باسنيوز
Top