سلێمانی.. دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی مۆرنەکرادا گیرا
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕايگەیاند: "لەمیانەی گەڕان و بەسەرکردنەوەکان بۆ چاودێریی بازاڕ، لیژنەکانمان دەستیان بەسەر گۆشتی ٨ سەر ئاژەڵدا گرتووە کە مۆرنەکرا بوون و خاوەنەکانیان ویستوویانە بیفرۆشنەوە".
گوتیشی: فرۆشتنی گۆشتی بێ مۆر قەدەغەیە و لە ھەر شوێنێک ببینرێت، دەستی بەسەردا دەگیردرێت و لەناو دەبرێت و ڕێوشوێنی یاساییش بەرانبەر فرۆشیارانی دەگیردرێتەبەر".
باسنيوز
