جەلەولا.. بە ٤ هەزار دۆلار منداڵێک لەدەست داعش ڕزگار دەکرێت
لەمبارەوە، بەشیر عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجەمەنی شارەوانیی جەلەولا، رايگەیاند: "پاش دوو مانگ لە ڕفاندنی مام و برازایەك لە گوندی "ئیسلاح"ی سەر بە جەلەولا، ئەمڕۆ شەممە ١٠ی٨ی٢٠١٩ چەكدارانی داعش منداڵە تەمەن 10 ساڵانەکەیان لە بەرانبەر 4000 چوار هەزار دۆلار ئازاد کردووە، بەڵام مامەكەیان ئازاد نەكراوە."
گوتیشی: "چەكدارانی داعش مامەكەیان ئازاد نەكردووە، چونكە جیاواز لە برازاكەی كەسی دووەم واتە مامی منداڵەكە كەڕ و لاڵە و جارێك لای خۆیانە.
ئەو ئەندامەی ئەنجەمەنی شارەوانیی جەلەولا راشی گەیاند: "چەكدارانی داعش لەسەر ئازادكردن، یاخود هێشتنەوەی مامی منداڵەكە لای خۆیان لەگەڵ كەسوكاری كەسی رفێنراو قسە دەكەن بۆ ئازادكردن، یاخود هێشتنەوەی بەدەست بەسەركراوی لای خۆیان".
باسنيوز
