ڕێكخراوه‌كانی خاوه‌ن پێداویستییە تایبه‌ته‌كان ستایشی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن
سامان حوسێن، سه‌رۆكی یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان، لهوبارەیەوه ڕاگه‌یاند: "بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، مه‌سروور بارزانی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه‌ی 13 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت، له بهرهجهژنانی قورباندا بڕیارێكی زۆر باش و گرنگ بوو، ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌ین".
سامان حوسێن گوتیشی: "به‌ڕاستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گهورەییی خۆی پێشان دا کە ئه‌و زوڵمه‌ی له كه‌مئه‌ندامان كرابوو، هه‌ڵیوه‌شانده‌وه و شایسته‌ی داراییی کەمئەندامانی گەڕاندەوە، به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ماوه بۆ جه‌ژن، بۆیه داواش له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین بڕیاری باشتر له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌مئه‌ندامان ده‌ربكات و بڕگه‌كانی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنەوە".
دلێر ڕه‌فیق، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ژین، ڕاگه‌یاند: "ماوه‌ی شه‌ش مانگ بوو مووچه‌ی 13هه‌زار كه‌مئه‌ندام ڕاگیرابوو و حاڵه‌تێكی زۆر خه‌راپی نه‌فسیی له‌ناو كه‌مئه‌نداماندا دروست كردبوو، به‌وه‌ی دووباره بدرێنه‌وه به لیژنه‌ی پشكنین، بۆیه ئێستا بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به گه‌ڕانه‌وه‌ی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامه‌كان بڕیارێكی زۆر له كاتی خۆیدا بوو".
ئه‌و 13هه‌زار كه‌مئه‌ندامه‌ی مووچه‌كانیان ڕاگیرابوو، له دووه‌م پشكنینی پزیشكیدا کە بۆیان كرابوو، دیار کەوت ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامییان له 65% به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه.
دلێر ڕه‌فیق گوتی: "داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی له ساڵی 2014 مامه‌ڵه‌ی كه‌مئه‌ندامییان پێشكه‌ش كردووه مووچه‌یان بۆ بكرێت و له چاوه‌ڕوانیی زیاتردا نه‌هێڵدرێنه‌وه".
ڕه‌فیق ده‌ڵێ: "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه‌ی ١٣هه‌زار كه‌مئه‌ندام سه‌ره‌تای ئه‌و بهڵینهیه کە كاك مه‌سروور له كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یدا به كه‌مئه‌ندامانی داوه بۆ ئاوڕدانه‌وه له ژیانیان، چاوه‌ڕوانی كاری زۆر گه‌وره له به‌ڕێزان، سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین، کە بڕیاری تری به‌دوودا بێت بۆ باشتركردنی ژیانی كه‌مئه‌ندامان و، جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره 22ـی ساڵی 2011 چاوی پێدا بخشێندرێته‌وه و بڕگه‌كانی جێبه‌جێ بكرین".
kdp-
