مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە مسوڵمانانی کوردستان دەکات
لە پەیامێکدا، کە ئەمڕۆ شەممە 10-8-2019 لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی، هیوای خواستووە ”لەم ساتە پیرۆزانەدا“ گرژی و ئاڵۆزییەکان بە گفتوگۆ و ئاشتییانە کۆتاییان پێ بێت.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بە گرنگیی یەکڕیزیی گەلی کوردستانیش کردووە ”لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و گەشەسەندنی وڵات“.
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق وجیھان دەکەم . بەتایبەتیش جەژنی خانەوادەی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز دەکەم.
لەم ساتە پیرۆزانەدا ئومێدەوارین ھەموو گرژی و ئاڵۆزییەکان لەم ناوچەیەدا بە رێگەی گفتوگۆ و بە شێوەیەکی ئاشتیانە کۆتایی پێ بێن وئاشتی وئارامی سەقامگیر ببێت.
ھیوادارین بە یەکریزی و تەبایی، ھەموومان بە یەکەوە بتوانین ھاوکار بین لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و گەشەسەندنی وڵات.
مەسرور بارزانی
10/8/2019
باسنيوز
